سەردێڕ:

پێنتاگۆن: لێکۆڵینەوە لەو چەکانە دەکەین کە دژى شەڕڤانان بەکارهێنراون

چەکى ئەمریکى لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست
فۆتۆ: 
2019-11-08

6515 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە رایگەیاند، ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەری بەخشینی چەکی ئەمریکی بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، بۆ ئەوەی لە شەڕی دژ بە شەڕڤانان لە باکوری سوریا بەکاریبهێنن.


وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە رایگەیاند، ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەری بەخشینی چەکی ئەمریکی بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، بۆ ئەوەی لە شەڕی دژ بە شەڕڤانان لە باکوری سوریا بەکاریبهێنن.

کارلا گڵیسۆن بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا پێشتر ئەو چەکانەی بە تورکیا فرۆشتووە و لە ئێستاشدا زانیاری هەیە کە بە گروپە چەکدارەکانی لە سوریا دەبەخشێت، کە ئەوەش پێشێلکاری ڕێکەوتنەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکایە.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا بەردەوام لێکۆڵینەوە دەکات لەو تۆمەتانەی کە جێگەی باوەڕن.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆنگرێس لە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریدایە لەبارەی ئەگەری پیشێلکردنی ئاگربەستی تورکیا، کە پێشتر ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا لەسەری ڕێکەوتبوو.

کۆتایی مانگی رابردووش پێنج سیناتۆری ئەمریکی، لە نامەیەکیاندا کە ئاڕاستەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان کردبوو داوایان کرد، لە ئەگەری پیسێلکاری ئاگربەست لەلایەن تورکیاوە سزای قورس بەسەر تورکیادا بسەپێنن، سیناتۆرەکان رایانگەیاندووە، زانیارییان پێگەیشتووە، هێزەکانی تورکیا و چەکدارەکانی، لە شارۆچکەی تل تەمەر هێرشیان کردووەتە سەر کوردانی سوریا. راشیانگەیاندووە "پێویستە ئەمریکا ئابووری تورکیا تێکبشکێنێت لە ئەگەری پێشێلکاری ئاگربەستدا، هەروەک چۆن دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابوو".