وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایكەیاند، ئەمریكا بە بیانوی پاراستنی ژێرخانی ئابوری و نەوتی سوریا، ئەو وڵاتە تاڵاندەكات و یارمەتی هێزە ئۆپسیۆنەكانی حكومەتی دیمەشق دەدات.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمریكا بە بیانوی پاراستنی ژێرخانی ئابوری و نەوتی سوریا، ئەو وڵاتە تاڵاندەكات و یارمەتی هێزە ئۆپسیۆنەكانی حكومەتی دیمەشق دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، میخائیل میزینتسیف سەرۆكی سەنتەری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەبیانوی پاراستنی نەوت لە سوریایە بەڵام، بە وتەی ئەو ''ئەمریكا ڕۆڵێكی كاولكاری لەو وڵاتە دەگێڕێت و خەریكی بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی سوریایە و مانگانە بە بەهای زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار نەوتی سوریا دەبات و لەهەمانكاتدا هاوكاری هێزە بەرهەڵستكارەكانی حكومەتی دیمەشقیش دەدات بۆتێكدانی ئاسایشی ئەو وڵاتە''.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بردنی سەروەت و سامانی سوریا، ئابوری ئەو وڵاتە زیاتر دادەڕوخێنێت، دەشڵێت: ئەو كێڵگە نەوتییانەی ئێستا ئەمریكا دەیانپارێزێت پێویستە لەژێردەستی حكومەتی سوریادابن .
پاش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، واشنتن بڕیایدا بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە، بەشێك لە هێزەكانی لەخاكی سوریا بهێڵێتەوە.
إ.م