سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى ئێران، شاژنى پێشووی ئەو وڵاتە و ڕەزا پەهلەوى کوڕى شاى پێشوى ئێران نامەیەکیان ئاڕاستەى گەلى ئێران کرد.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى ئێران، شاژنى پێشووی ئەو وڵاتە و ڕەزا پەهلەوى کوڕى شاى پێشوى ئێران نامەیەکیان ئاڕاستەى گەلى ئێران کرد.
ئەمڕۆ شەممە دواى یەک ڕۆژ لە دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران، فەرەح پەهلەوەی، شاژنى پێشووى ئێران و ڕەزا پەهلەوى کۆڕى شاى پێشووى ئێران، لەنامەیەکدا ڕەخنەى توندیان لە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە گرتووە، ڕەزا پەهلەوەى نوسیویەتى، تاکە چارەسەر بۆ کێشەکانى ئێران و ڕزگاربوونى خەڵکى ئەو ڵاتە لەم بارودۆخەى ئێستا، ڕوخاندنى ڕژێمى ئێرانە, دەشڵێت، ئەو فەرمانڕەوایانەى ئێستاى ئێران دژى بەرژەوەندییەکانى ئەو وڵاتە کاردەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕژێمەى بەڵێنیدا ئاو و کارەبا بە خۆڕایى بۆ خەڵکى ئێران دابینبکات ئێستا نەوتى وڵاتەکە بۆ لایەنگرانى دەسەڵاتەکەى لەدەرەوەى ئێران خەرجدەکات و هەژاری و نەهامەتیشى بۆ خەڵکى ئێران دابینکردووە."
ماوەى ٢ ڕۆژە خەڵکى ئێران دژى گرانکردنى نرخى سوتەمەنى وکاڵاکانى دیکە لەو وڵاتە، خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و تائێستاش ٩ خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانى دیکەش برینداربوون.
گەلى ئێران لە ساڵى ١٩٧٩دا، بە ڕابەرایەتى خومەینى، شۆڕشیان دژى موحەممەد ڕەزاشاى شاى ئەوکاتەى ئێران بەرپاکرد و کۆتاییان بە سیستەمى پاشایەتى لەو وڵاتە هێناو شێوازى حکومڕانى گۆڕدرا بۆ کۆماریى ئیسلامى,