سەردێڕ:

ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە سعودیە زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-19

2397 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە كە وڵاتەکەى ژمارەی سەربازانی بۆ ٣ لە سعودیە بۆ هەزار سەرباز زیاد دەکات.


دۆناڵد ترەمپ کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە كە وڵاتەکەى ژمارەی سەربازانی بۆ ٣ لە سعودیە بۆ هەزار سەرباز زیاد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، سێ هەزار سەرباز لە سعودییە زیاد دەکات بە ئامانجی "وەستانەوە لە دژی هەڵسوکەتە مەترسیدارەکانی ئێران".

دۆناڵد ترەمپ لە نامەیەکیدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە کۆشکی سپی بڵاویکردۆتەوە باسی لەوە کردووە، "وەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو لە ٢٢ی تەمموزدا، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەروەها داکۆکیکردن لە هێزەکانی بەرگری لە ناوچەکەدا، لە هەر کارێکی نەخوازراو لە پێش ئێران و هاوشێوەکانی".

وتوشییەتی "ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانی لەسەر ناوچەکە، لەوانەش هێرشکردنە سەر کەشتی نەوتی و غازی سروشتی لە سعوودیە لە ١٤ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، لە پێناو بەدەستهێنانی متمانە لە کۆمپانیاکانمان".

 

H.A