سەردێڕ:

ئێران.. لە بەرامبەر سوتاندنی کونسوڵخانەکەیان لە نەجەف ناڕەزایی دەربڕیی

فۆتۆ: 
2019-11-28

2280 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەربارەی سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، ناڕەزاییەتی خۆی بە نێردراوی عێراقی لە تاران ڕاگەیاند.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەربارەی سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، ناڕەزاییەتی خۆی بە نێردراوی عێراقی لە تاران ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند "داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە کە بە بەرپرسیارێتی و یەکلاییکەرەوە و کاریگەرانە مامەڵە بکەن، لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەی شەوی ڕابردوو هێرشیان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران برد".

موسەوی باسی لەوەش کردووە "تاران ئیدانەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەکە دەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات هەڵبستێت بە ئەرکی خۆی لە پاراستنی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان و شوێنە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە عێراق".

هاوکات، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە، "بەتوندى ئیدانەى سوتاندنى کونسوڵخانەى ئێران لە شاری نەجەف، کە لەلایەن کەسانێکی نامۆ بە خۆپیشاندەرانى عێراقەوە سوتێنرا، دەکەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران کونسوڵخانەی ئێرانییان لە نەجەف سوتاند و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنییان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانکرد.