سەردێڕ:

هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە سەرکردایەتی سعودیە ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2020-01-06

15573 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە ناوی ئەنجومەنی دەوڵەتانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بە سەرکردایەتی سعودییە ڕاگەیەندرا.


هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە ناوی ئەنجومەنی دەوڵەتانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بە سەرکردایەتی سعودییە ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە سەرکردایەتی سعودیە و بە بەشداری هەشت دەوڵەت کە دەکەونە سەر دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ڕاگەیەندرا.

کە هەریەک لەو دەوڵەتانەش بریتین لە، (سعودیە، میسر، ئەردەن، یەمەن، سۆدان، سۆماڵ، ئیریتریا و جیبوتی).

لەو بارەیەوە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتەکانی عەرەبی و ئەفریقی ڕایگەیاند، "شاری ڕیازیان دیاریکردووە ببێتە بنکەی ئەو هاوپەیمانێتییە".

هەر ئەو وەزیرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا وتوویەتی، "ئەمڕۆ لە ڕیاز واژۆ لەسەر ئەو ڕێکەوتنە بۆ پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە کرا"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دەوڵەتانە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، لەگەڵ ئەوەی گرنگە کە ئاستی گونجان و هاوکارییەکان بەرزبکرێنەوە".

باسی لەوەشكردووە، "سەرکردەکانی ئەو دەوڵەتانە کۆکن لەسەر ئەوەی پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە لەو مەترسییانە دەیانپارێزێت کە دەوری داون و درکیش بە گرنگی ئەو هاوکارییە هاوبەشە دەکەن".

وەزیرێکی سعودیش باسی لەوەکردووە، کە ئەو دەوڵەتانە توانای بەرگرییان هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نزیکە لەوەی بگاتە جەنگێکی درێژخایەن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، لەوبارەیەشەوە ئێران هەڕەشە لێدانی سەربازی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکات و  سعودییەش یەکێکە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و ئەو مەترسییەش بەدوور نابێت لەو وڵاتە.

هـ.ئـ