سەردێڕ:

ئەمریکا هۆشداری دەربارەی هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو دەدات

فۆتۆ: 
2020-01-07

4350 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی هێزی دەریایی ئەمریکا دووبارە هۆشداری دەربارەی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو دەدات.


پێگەی هێزی دەریایی ئەمریکا دووبارە هۆشداری دەربارەی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو دەدات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا  ڕایگەیاندووە "ئەو هۆشدارییە لە دوێنێ دووشەممەوە کاری پێکراوە و تا ١٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و ئەوەندەش جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو هۆشدارییەکەی لە ڕۆژی هەینیدا دەرکرا".

باس لەوەشکراوە، "لەو دوو هۆشداریەشدا ئاماژە بەوەکراوە، هێشتا ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا هەیە".

لە ڕابردوودا ئەمریکا هۆشداری دابووە ئێران دەربارەی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو لە ئاوەکانی ناوچەکەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوای کوژرانی قاسم  سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوویان لە گرژی کردووە و نزیکە لەوەی بگاتە جەنگێکی درێژخایەن لە نێو ئەو دوو وڵاتەدا، بەو هۆیەشەوە هەریەک لەو دوو وڵاتە هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی یەکتری دەکەن.

هـ.ئـ