میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٣٠٥ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەديرنە دەستگیرکردووە، کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەشێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٣٠٥ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەديرنە دەستگیرکردووە، کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەشێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، "ئەو کۆچبەرانە بەڕەچەڵەك، ئەفغانى، عێراقى، ئێرانى، سورى، پاكستانى و مەغريبى بوون".
ئاماژەیان بەوەشكردووە، "لە ئەنجامى گەڕان و كۆنترۆڵكردن بۆسەر شارۆچكەكانى ئوزونكۆپرو، هاڤسا، مەريچ و گوندەكانى سەر سنورى بەستراو بە ناوەندى شار، کۆچبەرەکان دەستگیرکراون".
باسیان لەوەشکردووە، "دوای رێککارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کراون".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەدا لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە نقوم بوو، کە ویستبوویان لە یۆنانەوە بەرە و ئیتاڵیا بڕۆن، هاوکات ١٢ پەنابەری کورد لە ناو ئەو بەلەمەدا بوون کە چوارییان گیانیان لەدەستداوە.
هـ.ئـ