له پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سەربازی ئەو وڵاتە كه‌وته‌خواره‌وه.
له پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سەربازی ئەو وڵاتە كه‌وته‌خواره‌وه.
مەنوچەهر ڤەرناسری قایمقامی شارۆچكه‌ی باڤی سه‌ربه پارێزگای خوزستان بە میدیاکانی ئێرانی رایگه‌یاندووە، "له ده‌وروبه‌ری گوندی مۆڵاسانی، فڕۆكه‌یه‌كی سەربازی بێفڕۆكه‌وان كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
هاوکات، مه‌نوچه‌هر له‌باره‌ی مۆدێل و هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كی دیکەی نه‌خستووەتە‌ڕوو، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فارس دەربارەی فڕۆکەکە باسی لەوەکردووە، "فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی سەربازی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بووە".
سەرچاوەکانی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بەوەکردووە، "فڕۆکەکە به‌هۆكارێكی نه‌زانراو کەوتووەتە خوارەوە".
هاوکات، بەپێى ئەو وێنەیە بێت کە ئاژانسى تەسنیمى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەکە دروستکراوى ئێرانە و لە جۆرى (شاهد ١٢٩)یە.
ئەو فڕۆکەیە لە توانایدایە ماوەى هەزار و٧٠٠ کیلۆمەتر ببڕیت، دەتوانێت ٢٤ کاتژمێر بەبێ وەستان لە ئاسماندا بمێنێتەوە، هەروەها تواناى هەڵگرتنى هەشت بۆمب و موشەکى هەیە کە لە ئامانجی جوڵا و جێگیر پێکدێت.
هـ.ئـ