سەردێڕ:

ئێران.. بەهۆی هەرەسی بەفرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-02-12

3993 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای گیلانی باکوری ئێران بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و هەرەسهێنانی بەفرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.


لە پارێزگای گیلانی باکوری ئێران بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و هەرەسهێنانی بەفرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

پیر حسێن کولیوەند، بەڕێوەبەری دامەزراوەی فریاگوزاریی خێرای ئێران رایگەیاند، "بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە ٧٨ کەس برینداربوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

پۆلیسی هاتوچۆی ئێرانیش هۆشداری داوەتە شۆفێران، "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ بەرەو باکوری ئەو وڵاتە دروستبووە و زۆربەی رێگاکان گیراون".

هاوکات، حەمید رەزا حیکمەت بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای گیلان رایگەیاندووە، "بەهۆی بەفرەکەوە کارەبای ٢٥٠ هەزار هاوبەشی کارەبا لە شارەکانی ئەو پارێزگایە پچڕاون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و سەرما ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر چەند ناوچەیەکی تورکیا، ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەرکەوتووە".