سەردێڕ:

سبەینێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2020-02-20

1636 جار خوێندراوەتەوە

سبه‌ی دانیشتوانی وڵاتی ئێران به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ روو له‌ سندوقه‌كان ده‌كه‌ن.


سبه‌ی دانیشتوانی وڵاتی ئێران به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ روو له‌ سندوقه‌كان ده‌كه‌ن.

سبەی هەینی ٢١ی شوبات، بۆ به‌شدارییكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ١١یەمی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان، ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، لە کاتێکدا ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە كه‌ لە ١٣ی شوباتدا ده‌ستیپێكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی كۆتاییهات.

سبەینێ بڕیارە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی دەنگدان دەستپێبکات و لە کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە تەواو ببێت، کە بەپێی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە، دەکرێت بەپێی پێویست کاتەکەی درێژبکرێتەوە، باس لەوەشدەکەن، له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا، هه‌ڵبژاردنی نێوه‌ندیی پێنجه‌مین خولی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانیش به‌ڕێوه‌‌بچێت.

هاوکات، موحافزكاره‌كان (پارێزگاران) به‌ لیستی "ئێرانی سه‌ربه‌رز" به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن و له‌ كۆی ٣٠ی پارتی ریفۆرمخوازه‌كان ته‌نها نۆیان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن، هەر بەهۆی ئەوەی كه‌ ریفۆرمخوازه‌كان به‌ بلۆكێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد و به‌شێكی زۆریان بایكۆتیانكرد، پارته‌ به‌شداره‌كانیش نه‌یانتوانی لیستێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كەی ئێراندا ٥٧ ملیۆن و ٩١٨ هەز‌ار ده‌نگده‌ر بەشداریدەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا‌ دوو ملیۆن و ٩٣١ هه‌زار و ٧١٦ كه‌سیان یه‌كه‌مجاریانه‌ ده‌نگده‌ده‌ن.

لەگەڵ ئەوەشدا، مافی كاندیدبوونی حه‌وت هه‌زار و ١٤٨ كه‌س له‌ كۆی ١٦ هه‌زار و ٣٣ كه‌س، كه‌ داواكارییان پێشكه‌شكردبوو، په‌سه‌ندكراوە، بۆ هه‌ر كورسییه‌كیش له‌ ٢٩٠ كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، ٢٤ كاندید ركابه‌ریی ده‌كه‌ن، له‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا ٢٠٨ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ن و ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌ ٥٥ هه‌زار شوێنەوە ده‌نگبده‌ن.

تاران به‌ ٣٥ په‌رله‌مانتار، زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌ و له ‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاکانی ئه‌لبورز، ئیلام، قوم و گەهکیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د به‌ سێ په‌رله‌مانتار كه‌مترین كورسییان هه‌یه‌.

هـ.ئـ