سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ناچارنین بە زۆر كۆچبه‌ران له‌ توركیا بهێڵینه‌وه‌

فۆتۆ: 
2020-03-03

3915 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند، رێز له‌ داواكاری کۆچبەران ده‌گرین كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ وڵاتی سێیه‌م و ناچارنین كه‌س به‌ زۆر له‌ توركیا بهێڵینه‌وه.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند، رێز له‌ داواكاری کۆچبەران ده‌گرین كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ وڵاتی سێیه‌م و ناچارنین كه‌س به‌ زۆر له‌ توركیا بهێڵینه‌وه.

مەولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆمینیک راب هاوتا به‌ریتانیه‌كه‌ی، له‌ میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك توركیا به‌رگه‌ی لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران ناگرن".

باسی لەوەشكرد، "توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوای هاوكاری له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی توركیا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رێز لە داواکاری کۆچبەران دەگرین و ناچارنین کەس بە زۆر لە تورکیادا بهێڵینەوە".

له‌باره‌ی ره‌وشی كۆچبه‌رانیشه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕوونیکردەوە، "ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رێز له‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌وروپا بگرن و مافه‌كانی کۆچبەران بپارێزن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان له‌ ئیدلیب، گوشاری كۆچ بۆ سه‌ر توركیا زیاتر بووه‌ و هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکاندا تورکیا دەرگای بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە.

هـ.ئـ