سەرۆکایەتی کاروباری حەرەمی مەککە، رۆژانە بە چەند هەنگاوێک هەڵدەستن بە پاککردنەوەی حەرەمەکە، ئەوەش وەک یەکێک لە رێکارەکانی پاراستن و روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە لەم دواییانەدا جیهانی گرتووەتەوە.
سەرۆکایەتی کاروباری حەرەمی مەککە، رۆژانە بە چەند هەنگاوێک هەڵدەستن بە پاککردنەوەی حەرەمەکە، ئەوەش وەک یەکێک لە رێکارەکانی پاراستن و روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە لەم دواییانەدا جیهانی گرتووەتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێوەیەکی گشتی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا رێکارەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر، لەو چوارچێوەیەشدا حەرەمی مەککە بە ماددە پاککەرەوەکان رۆژانە پاککدەکرێتەوە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیانی سەردانکەران و سەرجەم ئەو کەسانەیە کە لە مەککەدان.
وەک ئەوەی ئاژانسی هەواڵی سعودییە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری هونەری و خزمەتگوزاری، رۆژانە حەوت جار هەڵدەستن بە پاککردنەوەی حەرەمەکە، کە سێ جاریان لە نێوان کاتەکانی نوێژی ئێوارە و بەیانیاندایە.
ئەم هەنگاوەی سعودیەش لە دوای ئەوەوە گیرایەبەر کە تۆمارکردنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە وڵاتەکەدا بەرزبووەوە و ە ئێستاشدا ١٥ حاڵەت لە سعودیە هەیە.
چۆنییەتی ئەنجامدانی پاککردنەوەی حەرەمی مەککە؟
سەرەتا کارەکان لە دوای تەواوبوون لە نوێژی ئێوارەوە دەستپێدەکات، کە تیایدا ١٤٠ کارمەند و کارگوزار تیایدا کاردەکەن.
کارەکەش لەو شوێنانەوە دەستپێدەکات کە تایبەتن بە ئەنجامدانی نوێژەکان، دواتریش شوێن و ڕاڕەوە پلاستیکییەکان و پاشان دەروازەکان و زەوییەکان پاکدەکرێتەوە بە پاکەرەوەی تایبەت و بە چەند رێگایەکی یەکبەدوایەک.
لە دوای هەریەک لەوانەش کاری شوشتن و پاککردنەوە بۆ سەرجەم کەرەستەکانی ناو گۆڕەپانی تەواف دەکرێت، کە پێکدێن لە چەند کەرەستەیەکی وەک ستاند و ڕەفەی قورعان، محاجەرەی پلیکانەکان و بەربەستەکانی وەستان، کە بە ڕێژەی %١٠٠ پاکدەکرێنەوە، دواتریش فەرشەکان و ڕاڕەوەکان پاکدەکرێنەوە و بۆنی خۆشیان پیادا دەڕژێنرێت.
ئەو کارانەش لە درانگانێکی شەودا تەواودەبێت، دواتریش بە هەمان پلانی پێشوو کارەکە دووبارە دەکرێتەوە و کۆتا جاریش کە جاری سێیەمە، بە کاتژمێرێک بەر لە نوێژی بەیانی ئەنجامدەدرێت، کە دوو پاکردنەوەی کۆتا بۆ دڵنیابوونەوەیە لە بە تەواوی پاکبوونەوەی حەرەمەکە و دڵنیابوونەوە لە نەمانی هیچ ڤایرۆسێک.
ئەنجامدانی کاری پاککردنەوەی حەرەمی مەکە بە چەند پلانێکی رێک و دوایەک جێبەجێدەکرێت، دواتریش لە کاتەکانی رۆژدا پێنج جاری دیکە ئەو کارە ئەنجامدەدرێت و بەوشێوەیەش دەکاتە حەوت جار لە رۆژێکدا، کە بەکۆی گشتی ٣٣٠ کارمەند و کارگوزاری بۆ تەرخانکراوە.
هـ.ئـ