وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٧ هەزار و ١٧ کەس و گیانلەدەستدانیش بۆ دوو هەزار و ٧٧ کەس بەرزبووەوە.
راشیگەیاند، "تا ئێستا نۆ هەزار و ٦٢٥ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە."
ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٢٨ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ١٩ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.
لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ١٠٩ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.