ئاهەنگێران لە شارەکانی هەرێم بۆ بۆنەى ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە
ئەمڕۆ ١٧ی کانونی یەکەم یادی ڕۆژى ئاڵای کورستانە و لە هەر یەک لە شارەکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە و کەلار و چەندین قەزای تر لە دامودەزگاکان و قوتابخانەکاندا بە ئاهەنگگێران یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.
لە دوای پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان(١٩٩٢)، ئاڵای کوردستان لە لایەن ھەندێک لە رێکخراو و دەزگاکانەوە هەڵدەکرا و بەکاردەهێنرا، بەڵام لە ١١\١١\١٩٩٩ یاسای ژمارە ١٤ و بڕیاری ژمارە ٢٨، بەدواوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەرەسمی وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەر درا، کە تیشکی خۆرەکەی ٢١ تیشکە و لە چوار رەنگی سوور، سپی، زەرد، سەوز پێکھاتووە، لە ساڵی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٩-٦-٢٠٠٤ بە بڕیاری ژمارە (٤٨) رۆژی ١٧ ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێکی کردە رۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان. هۆکاری دیاریکردنی ئەم رۆژەش ئەوەیە کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی داگرتنی ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦ز، لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەی ئێرانەوە.
فۆتۆ : پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی
30082 جار بینراوە